بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتد پرێس ، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە ڕوودانی تەقینەوە لە گەرەکی چلسی مەنهەتان لە نیۆیۆرک بوو بەهۆی بریندار بوونی ٢٥ کەس . ئاگر کوژینەوەی نیۆیۆرک باسی بریندار بوونی ٢٥ کەسی کردووە لەم تەقینەوەیە دا بەڵام جەختیکرد حالی هیچکام لە برینداران شپرزە نییە .
ڕاپۆرتە بەراییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو بۆمبایە لە ناو زبلدانێک داندرابوو ، بەڵام هێشتا پۆلیس و ڕێکخراوی ئاگر کوژێنەوەی نیۆیۆرک لە بارەی وردیات وهەروەها هۆی ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە ڕاپۆرتی فەرمی خۆیان بڵاو نەکردووەتەوە .
نوێنەرانی فەرمانگەی پۆلیس و ئاگر کوژێنەەوەی نیۆیۆرک وتیان کە هەر ئێستا خەریکی توێژینەوە و لێکدانەوەی ڕاپۆرتەکانن لەبارەی تەقینەوەکە .
گەرەکی چلسی لە مەنهەتەنی نیۆیۆرک یەکێک لە سەرەکی ترین ناوچەکانی خۆش بواردنی ئەو شارەیە....
کۆتایی کورتە نامە/310